
simple moisturizing facial wash foam غسولی بە کەفی سمپڵ
گونجاوە بۆ پێستی: نۆرماڵ، نۆرماڵ بۆ وشک، وشک، هەستیار، تێکەڵ.
غسولی بە کەف و شێدارکەری سمپڵ بەرهەمێکی
.....
گونجاوە بۆ پێستی: نۆرماڵ، نۆرماڵ بۆ وشک، وشک، هەستیار، تێکەڵ.
غسولی بە کەف و شێدارکەری سمپڵ بەرهەمێکی سووک و سەلامەت بۆ پێست، تایبەتمەندی سەرەکی ئەم بەرهەمە لەوەدایە کە لە هیچ جۆرە ماددەیەکی توند و زیانبەخش دروست نەکراوە. پێکهاتەی سەرەکی لە پرۆڤیتامینەکانی B5 و E پێکهاتووە کە هەردووکیان زۆر سوودمەندن بۆ تەندروستی پێست. ڤیتامین E وەک دژە ئۆکسان کاردەکات و پێست لە زیانەکانی ژینگە دەپارێزێت، لە کاتێکدا پرۆڤیتامین B5 پێست نەرم و حەساوە دەکات.
گرنگترین تایبەتمەندی ئەم بەرهەمە ئەوەیە کە بە تەواوی بێ ماددەی سابوونییە و هیچ جۆرە ماددەیەکی قوورسی تێدا نییە. هیچ ڕەنگی دەستکرد، بۆنی دەستکرد یان کیمیاییەکی توند تێدا نییە کە بتوانێت پێست بێزار بکات یان هەستیاری دروست بکات. ئەمە وای کردووە کە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاو بێت، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە پێستیان زۆر هەستیارە.
کاری سەرەکی ئەم بەرهەمە پاککردنەوەی قووڵی پێستە لە پاشماوەی خۆڵ و پیسی و چەورییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا پێست نەرم دەهێڵێتەوە. ڕێگری لە وشکبوونی پێست دەکات و چینی پارێزەری سروشتی پێست بەهێز بکات.
شێوازی بەکارهێنان: تەنها پێویستە بەر لە بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی تر، ڕووخسارت بە ئاوی گەرم تەڕ بکەیت و کەمێک لەم بەرهەمە بە نەرمی مساج بکەیت و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆیتەوە.
INGREDIENTS: Aqua (Water), Sodium Laureth Sulfate, Decyl Glucoside, Cocamidopropyl Betaine, Glycerin, PEG-55 Propylene Glycol Oleate, Propylene Glycol, Sodium Chloride, PEG-7 Glyceryl Cocoate, Benzoic Acid, Bisabolol, Cocamide MEA, Disodium EDTA, Glycol Distearate, Hydroxypropyl Cyclodextrin, Iodopropynyl Butylcarbamate, Laureth-10, Panthenol, Pantolactone, Phenoxyethanol, Polyquaternium-39, Sodium Benzoate, Tocopheryl Acetate
ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە
. . .