ئاگاداری

Acne Foaming Wash Benzoyl Peroxide 10% | PanOxyl غسولی بە کەفی دژە زیپکەی بەنزۆیل پەرۆکساید (١٠٪) پانۆکسیل

26,999 IQD
براند: PanOxyl
جۆری بەرهەم: Cleanser غسول
زانیاری:

گونجاوە بۆ پێستی: چەور، چەور و زیپکە، نۆڕماڵ بۆ چەور، پێستی جەستەی زیپکەدار.

پاککەرەوەیەکی بەهێزە کە .....
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، چەور و زیپکە، نۆڕماڵ بۆ چەور، پێستی جەستەی زیپکەدار.

پاککەرەوەیەکی بەهێزە کە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە بەرهەمهێنراوە، کە هەم بۆ ڕووخسار و هەم بۆ جەستەش بەکاردێت، بەتایبەتی بۆ زیپکەی سنگ و پشت و شان گونجاوە، بەهۆی ڕێژە بەرزەکەیەوە. 10% Benzoyl Peroxide لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتەیەکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیپکە و یارمەتی نەهێشتنی بەکتریاکانی پەیوەست بە دروستبوونی زیپکە دەدات، هەروەها ڕێگری لە گەشەکردنی زیپکەی نوێ دەکات.ئەمە جگە لەوەی کاریگەرە بۆ کاڵکردنەوەی پەڵەی زیپکە. پێست بە جوانی لە پیسی و چەوری پاکدەکاتەوە.

شێوازی بەکارهێنان: سەرەتا ئەو شوێنەی بۆی بەکاردەهێنیت بە ئاو تەڕی بکە پاشان بڕێکی گونجاو بدە لەو شوێنە و بەسەر پێستتدا بڵاوی بکەرەوە، سەرەتا بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ چرکە بە پێستەوە بهێڵەرەوە پاشان بیشۆ. سەرەتادا هەموو ڕۆژێک بەکاری مەهێنە، هەفتەی ٢-٣ جار بەکاربهێنە. بەڵام ئاگاداربە چونکە 10% Benzoyl Peroxide ڕێژەیەکی بەهێزە، دەتوانێت وشکی و هەستیاری توند بۆ پێست دروست بکات بۆ ڕووخسار، بۆیە زۆرجار دەستپێکردن بە ڕێژەی 4% هەڵبژاردەیەکی باشترە. Ingredients: matingredients Aqua, Carbomer Homopolymer Type C, Cartoner mer Type A, Decyl Glucoside, Dimethicone, Dioctyl Sodium Sulfosuccinate t kid, Palmiic Acid, Polyacrylate Crosspolymer-6, Polyoxyl 40 Stearate, Properal Soun Choride, Sodium Citrate, Sodium Hydroxide, Sodium Lauryigiostes a pourinate, Sorbitan Stearate, Stearic Acid, Xanthan Gum

ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە

ئەم پرۆدەکتە چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟

. . .

تکایە چاوەروانبە ...