The ordinary salislic acid %2 solution serum سیرەمی سالیسلیک ئەسید سۆڵیوشن

The ordinary salislic acid %2 solution serum سیرەمی سالیسلیک ئەسید سۆڵیوشن

21,999 IQD
براند: The Ordinary
جۆری بەرهەم: Serum سیرەم
زانیاری:

گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆڕماڵ بەرەو چەور، تێکەڵ بەلای چەور.

سیرەمی سالیسلیک ئەسید سۆلیوشنی ئۆردینەری .....
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆڕماڵ بەرەو چەور، تێکەڵ بەلای چەور.

سیرەمی سالیسلیک ئەسید سۆلیوشنی ئۆردینەری یەکێکە لە ناسراوترین ماددەکان بۆ پێستی چەور و بەرەنگاربوونەوەی زیپکە، بەسودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەوری زیادەی پێست، وەک تەقشیرێکی کاریگەر کار دەکات بۆ زیپکەی سەر پێست و ژێر پێست چونکە سالیسلیک ئەسید بە ئاسانی چینە قوڵەکانی پێست دەبڕێت و لە چەوریدا دەتوێتەوە و کونیلە داخراوەکانی پێست و زیوانە ڕەشەکان چارەسەر دەکات، ڕوونی و یەکگرەنگی دەدات بە پێست، خانە مردووەکانی پێست دادەماڵێت، کاریگەری هەیە لەسەر بچوکترکردنەوەی قەبارەی کونیلەکانی پێست و پێکهاتەیەکی کاریگەرە تەنانەت بۆ پێستی هەستیار چونکە بە خەستی %2 سالیسلیک ئەسید لە سیرەمەکەدا بەکارهاتووە و گرفتی لاوەکی دروست ناکات.

شێوازی بەکارهێنان: شەوانە پاش دەموچاوشۆردن و پێش شێدارکەرەوە بەکاردێت، بەر لەوەی شێدارکەرەوە لێبدەی 5 خولەک چاوەڕێ بکە. پاشان شێدارکەرەوە لێبدە و تا بەیانی بە پێستەوە جێیبهێڵە و پێویست بە شوشتن .

INGREDIENTS: Salicylic Acid (2%), Cocamidopropyl Dimethylamine, Chlorphenesin, Citric Acid, Hydroxyethylcellulose, Phenoxyethanol, Polysorbate 20, Saccharide Isomerate, Sodium Citrate, Sodium Hydroxide, Water.

ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە

ئەم پرۆدەکتە چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟

. . .