The Ordinary Niacinamide 10% + Zinc 1% serum سیرەمی نیاسینەماید و زینک ی ئۆردینەری
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆرماڵ بەرەو چەور، نۆرماڵ بەرەو وشک، تێکەڵ، هەستیار.
سیرەمی نیاسینەمایدی ئۆرد
.....
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆرماڵ بەرەو چەور، نۆرماڵ بەرەو وشک، تێکەڵ، هەستیار.
سیرەمی نیاسینەمایدی ئۆردینەری وەک سیرەمێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست ،
بەسودە بۆ بچوککردنەوەی کونیلەی پێست، باڵانس کردنی چەوری و زیپکەی پێست، کاریگەرە بۆ کەم کردنەوەی پەڵەی زیپکە و یەکڕەنگبوونی پێست، ڕەونەق و درەوشانەوە بە پێست دەبەخشێت، سەلامەتە بۆ ئافرەتی دوگیان و دەتوانرێت لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بەکاربهێنرێت.
باشتر وایە ئەو کەسانەی پێستیان زۆر زۆر هەستیارە و تەنکە بەکارینەهێنن!
شێوازی بەکارهێنان: شەوانە پاش دەموچاوشۆردن و پێش شێدارکەرەوە بەکاردێت، بەر لەوەت شێدارکەرەوە لێبدەی 5 خولەک چاوەڕێ بکە. پاشان شێدارکەرەوە لێبدە و تا بەیانی بە پێستەوە جێیبهێڵە و پێویست بە شوشتن ناکات.
INGREDIENTS: Aqua (Water), Niacinamide, Pentylene Glycol, Zinc PCA, Dimethyl Isosorbide, Tamarindus Indica Seed Gum, Xanthan Gum, Isoceteth-20, Ethoxydiglycol, Phenoxyethanol, Chlorphenesin.
ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە
سوپاس بۆ راستگۆیتان لە بەرهەمە ئۆرجیناڵەکان، بەداخەوە من پێشتر هەر نیاسینەمایدی فەیکم بکار هێناوە هیچ سوودم لێ نەئەبینی، تاوەکو لە سۆمی شاین کریم و سەرسام بووم بە کوالیتی بەرهەمەکان، هیوای بەردەوامی.
پێش ساڵێکچارەسەرێکی زۆر باشی کونیلەکانە زۆر سووپاس بۆ ئێوە 🥰🩵
پێش ساڵێکبەڕاستی بۆ کونیلە من سودم لێ بینیوە بەس دەبێت تا نزیکی دوو مانگ بە بەردەوامی بەکاربهێنیت تاکو سودی لێ ببینیت زۆر سوپاس بۆ سۆمی خانی گوڵ 💕
پێش 11 مانگزۆر زۆر باشە من وەکو خۆم کونیلەم نەبوە تا فیدباکی ئەوەی لەسەر بدەم بەڵام بۆ دوو ڕەنگی پێستم سوودیم لێ بینیوە
پێش 10 مانگزۆر زۆر سودم لێ بینوە بۆ کونیلە و یەکڕەنگ بوونی پێستم 😍
پێش 4 ڕۆژتکایە چاوەروانبە ...