
The ordinary clear set سێتی خاوێنکەرەوەی ئۆردینەری
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆرماڵ بەرەو چەور، تێکەڵ، تێکەڵ و زیپکە، چەور و زیپکە.
سێتی خاوێنکەرەوەی ئۆرد
.....
گونجاوە بۆ پێستی: چەور، نۆرماڵ بەرەو چەور، تێکەڵ، تێکەڵ و زیپکە، چەور و زیپکە.
سێتی خاوێنکەرەوەی ئۆردینەری تایبەت بە گرفتی زیپکە و کونیلە و چەوری پێست بەرهەمهێنراوە، کار دەکات لەسەر خاوێنکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی چەوری و زیوان و کونیلە داخراوەکانی پێست، کاریگەری بەرچاوی لەسەر خاوێنکردنەوەی قووڵی پێست هەیە لە چەوری زیادە و زیوانی ڕەش و پیسی کەڵەکەبووی سەر پێست، سێتەکە پێکهاتووە لە:
- غسولی گلوکۆسایدی کەف 50ml: غسولێکی بە کەفە، بە شێوەیەکی کاریگەر پێست خاوێن دەکاتەوە لە پیسی و پاشماوە لەسەر پێست، پێست توشی هەستیاری ناکات، لەگەڵ بەردەوام بوون پێست ڕوون دەکاتەوە و فرێشی دەکات و زۆر نەرمە.
- سیرەمی سالیسلیک ئەسید سۆلیوشن 30ml: یەکێکە لە ناسراوترین ماددەکانی ئۆردینەری بۆ پێستی چەور و نۆرماڵ بەرەو چەور تێکەڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیپکە و زیوانی ڕەش، بەسودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەوری زیادەی پێست، وەک تقشیرێکی کاریگەر کار دەکات بۆ زیپکەی سەر پێست و ژێر پێست چونکە سالیسلیک ئەسید بە ئاسانی چینە قوڵەکانی پێست دەبڕێت و لە چەوریدا دەتوێتەوە و کونیلە داخراوەکانی پێست و زیوانە ڕەشەکان چارەسەر دەکات، ڕوونی و یەکگرەنگی دەدات بە پێست، خانە مردووەکانی پێست لادەبات.
- شێدارکەرەوەی جێڵ 30ml: شێدارکەرەوەیەکی جێڵییە و سوکە لەسەر پێست، شێداری بۆ پێست دابین بۆ کاتێکی زۆر،
پێکهاتەکانی بە جۆرێکە کاردەکات بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی بەربەستی پێست بەبێ ئەوەی چەور بوەستێت لەسەر پێست و نەرمە.
ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە
. . .