ئاگاداری

Avene Cicalfate + Restorative Cream Sensitive skin کرێمی سیکاڵفەیتی ئەڤێن

27,999 IQD
25,999 IQD
براند: Avene
جۆری بەرهەم: Moisturizer شێدارکەرەوە
زانیاری:

گونجاوە بۆ: هەموو جۆرەکانی پێست بە هەسیارەوە.

سیکالفەیتی ئەڤێن ، کرێمێکی چارەسەری خێزانییە چارەسەرە ب .....
گونجاوە بۆ: هەموو جۆرەکانی پێست بە هەسیارەوە.

سیکالفەیتی ئەڤێن ، کرێمێکی چارەسەری خێزانییە چارەسەرە بۆ زۆربەی کێشەکانی ڕووخسار و جەستە ئەکرێت بۆ جەستەی منداڵیش بەکاربێت و سەلامەتە. بەکاردێت بۆ چاککردنەوەی تێکچونی بەربەستی پێست و شێداری قوڵ ئەیات بە پێست و ئەو پێستانەی توشی سوربونەوە و کزانەوە بوون بەهۆی وشکی یان سووتاوی بە تیشکی خۆر بەسوودە، بۆ دوای لێزەر و دێرماپین و چارەسەرەکانی تری ڕووخسار. پێستی هەستیار هێور دەکاتەوە و کزانەوە ناهێڵێت، نەرمی و ڕەونەقی سرووشتی و سەلامەتی بۆ پێست دابین دەکات و سووربوونەوو کەم دەکاتەوە و پێست هێوردەکات. گونجاوە بۆ پێستی ئەکزیما، پێست ڕەونەقدارتر ئەکات شوێنی برین و سوتاوی زوو سارێژ ئەکات و وەک کرێمێکی فریاکەوتنی پێست کاردەکات. بۆ هەوکردنی پێست بەهۆی پێوەدانی مێشولە بەسوودە و خوران کەم دەکاتەوە و پێستی وشک شێدارتر ئەکات.

شێوازی بەکارهێنان: ڕۆژانە جارێک یان دووجار بەکاریبهێنە،بەیانیان یان ئێواران بەپێی پێویستی بەکاربهێنە. پێش ئەوەی کرێمەکە بەکاەبهێنیت ،بە نەرمی پێستەکە پاک بکەرەوە و وشکی بکەرەوە. بڕێکی کەم بەکاربهێنە و بە یەکسانی بەسەر شوێنی تووشبوودا بڵاوی بکەرەوە. گونجاوە بۆ دەم و چاو و جەستەش بەڵام دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی چاو.

INGREDIENTS: Water (Eau), Caprylic/Capric Triglyceride, Mineral Oil (Paraffinum Liquidum), Glycerin, Hydrogenated Vegetable Oil, Zinc Oxide, Propylene Glycol, Polyglyceryl-2 Sesquiisostearate, PEG-22/Dodecyl Glycol Copolymer, Aluminum Stearate, Aquaphilus Dolomiae Ferment Filtrate, Arginine, Beeswax (Cera Alba), Copper Sulfate, Magnesium Stearate, Microcrystalline Wax (Cera Microcristallina), Tromethamine, Zinc Sulfate 

ڕای تۆ بۆ ئێمە گرنگە

ئەم پرۆدەکتە چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟
Yarrr.aaaa

زۆر زۆر باشە بۆ ئەوانەی پەڵەیان هەیە و هەست بە وشکی دەکەن و پێستیان سور بۆتەوە خۆم بەکارم هێناوە ئەزانم چ گەوگەرێکە

پێش 9 مانگ
bnar__Desing

زۆر زۆرم بە دڵە بەتایبەت بۆ ئەم وەرزە بەکاردهێنم پێستم کردووە بە لۆکە ، خوشکەکەشم سیکاپلاستی لارۆش پۆزەی بەکاردەهێت ئەوش زۆر لەو رازییە جونکە پێستی چەورە جێڵیکەیەتی بەکاردەهێنێت زۆر مورتاحە لەگەلی بەڕاستی ئێوە ناوازەن دەستەکانتان خۆش بێت

پێش 3 مانگ

تکایە چاوەروانبە ...